

رۆژى چوارشه‌مه ڕێكه‌وتی 7/2/2024 كاتژمێر10:30ی am له‌هۆڵى پ.د.خالد سعيد توفيق بۆ سیمینارات، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.ی.د. كامران یونس محمدئه‌مین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحەدین – هه‌ولێر ، ( پ.د. حسێن سه‌عدی ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( د.محمد کاکە الله ) بڕیاردەرى بەش ، ( پ.د.تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( د.سۆلاف كاكه‌یی ) نوێنه‌ری مامۆستایان ، ( د. یونس عثمان علي ) سه‌رۆكی نۆرینگه‌ی یاسایی و سكرتێری گۆڤاری زانكۆ بۆ یاسا و ڕامیاری ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، ( امیر خورشید شێخانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ، ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنه‌یی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژ ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، سەنتەرى نۆرینگەى یاسایی بە هاوکارى لێژنەى دڵنیاى جۆرى کۆلێژ و سەرپەرشتى سەرۆکایەتى بەش، خولێکى کردەوە بۆ مامۆستایان و قوتابیانى ماستەر و دکتۆرا بە ناونیشانى ( توێژینەوەی زانستى سەرچاوەى داهێنانە ).
و لە چوارچێوەیی ئەم خولە سمینارێك ئەنجام درا بۆ به‌ڕێز:
( پ.د. ڕزگار محمد قادر ) مامۆستا لە بەشى یاسا بە ناونیشانی (داهێنان لە توێژینەوەى زانستى) .
سه‌ره‌تایی سیمیناره‌كە دەستی پێ‌کرد بە وەستان بۆ چەند ساتێك لە پێناو گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان .
پاشان سیمیناره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.د. ڕزگار محمد قادر ) به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا ده‌رباره‌ی گرنگی داهێنان له توێژینه‌وه‌ی زانستی .
دواتر به‌ڕێزیان ده‌رفه‌تی دا به كۆمه‌ڵێك له قوتابیانی خوێندی باڵا دكتۆرا بۆ پێشكه‌ش كردنی راو‌و بۆچوونیان و تێبینیان و پێشنیاریان بۆ گۆڕینی و چاكردنی به‌شێك له یاساكان بۆ خزمه‌تی زیاتری چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و چه‌سپاندنی داد په‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان .
دواتر به‌ڕێز ( پ.ی.د. كامران محمد حمدامین ) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر ووته‌یه‌كی به ئامه‌ده‌بووان پێشكه‌ش كرد و تیاییدا ده‌ست خۆشی له ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی یاسا و هۆبه‌یی دڵنیایی جۆری و سەنتەرى نۆرینگەى یاسایی و مامۆستایان و قوتابیان كۆلێژی یاسا كرد بۆ سازدانی ئه‌م جۆره خولانه.
و ئاماژه‌ی كرد خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ به‌ژداری ئه‌م خوله ده‌كه‌م به ناونیشانی (توێژینەوەى زانستى سه‌رچاوه‌ی داهێنانه) ، ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت داهێنانی زانستی بكه‌ین ده‌بێت له نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ستپێبكه‌ین و داهینان له نووسینی توێژینه‌وه‌كان دروست بكه‌ین ، چونكه نووسینی توێژینه‌وه‌ی داهێنه‌رانه هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی زانكۆ و مامۆستا و قوتابی .
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بووان .
سیمیناره‌كه كۆتایی هات به چركاندنی وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بووان .
جێگای ئاماژه پێكردنه كه خولەکە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژى یاسا – زانکۆى سەلاحەدین و دەرەوەى کۆلێژ بەڕێوەدەچێت .