

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجام دانی دیبه‌یت
ڕۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-12-5 كاتژمێر 9:30ی به‌یانی ، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ، (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، ، ژمارێکی لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی یاسا، هۆبەی دڵنیای جۆری کۆلێژی یاسا ، دیبه‌تێکی یاسای تایبه‌ت به سروشتی داوای سه‌ربازی ئەنجام دا بۆ بەرێز (دادوه‌ر كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی) و به‌سه‌رپه‌ریشتی به‌ڕێز( د. عماد فتاح اسماعیل) مامۆستا له به‌شی یاسا، و به هاوكاری هه‌ر یه‌ك له قوتابیان (محمود صدرالدین و عبدالمؤمن عبدالخالق) لە هۆلی پ.د.خالد سعید بۆ سیمینارات.
له سه‌ره‌تایی دیبه‌یته‌كه بەرێز (دادوه‌ر كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی) زۆر به جوانی و تێروته‌سه‌ل باسی بابه‌ته‌كه‌ی كرد بۆ ئامه‌ده‌بووان .
وله كۆتایی دیبه‌یته‌كه كه‌دا ئامه‌ده‌بووان پرسیار‌و پێشنیاری خۆیان ئاراسته‌ی پێشكه‌ش كاری دیبێته‌كه‌كرد.
دوواتر سوپاس و ڕێزلێینان پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ بۆ به‌ڕێزان (دادوه‌ر كورده‌وان نه‌قشبه‌ندی) و (لوا‌ء سليم سورچی) به‌ڕێوه‌به‌ری حركات له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وله كۆتایی وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر