

له رۆژی دووشه‌م به‌رواری 17/12/2018 له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین / هه‌ولێر له كۆلێژی یاسا.
به‌ئاماده‌بوونی راگری كۆلێژ (پ.ی.د.كاوان اسماعیل گه‌ردی) و یاریده‌ده‌ری كۆلێژ (پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) وسه‌رۆكی به‌شی یاسا (پ.ی.د.تاڤگه عباس) و به‌رپرسی لیژنه‌نی نوێنه‌رانی قوتابیان (ئازاد مرشد) مراسیمێك بۆ رۆژی ئاڵای كوردستان ئاماده‌كرا.
وه لێژنه‌ی نوێنه‌رانی قوتابیان هه‌ڵسان به‌رێكخستنی مه‌راسیمێك بۆ به‌رز وپیرۆز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان كه‌تییدا ڕاگری كۆلێژ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و دواتر وته‌ی لێژنه‌ی قوتابیان پێشكه‌شكراو پاشان به شعر و په‌خشان و دیكیۆمینتار یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز (م.ی.هه‌لمه‌ت معروف غریب) مامۆستا له به‌شی یاسا ی كۆلێژه‌كه‌مان پێشكه‌شكراو كۆتایی به مه‌راسیمه‌كه هێنرا.







