

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانى پانێڵ
ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی 28/1/2025 كاتژمێر 10:30ى لە هۆڵى ڕەوانشاد (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات ، لە ژێر چاودێرى بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژ، و بە ئامەدەبوونى بەڕێزان (پ.ى.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر ، (د. على طه اکرم) سەرۆک بەشى ياسا، ، بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژ.
لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانى پرۆگرامەکان هەڵسا بە ڕێخستنى پانێڵێک بە ناونیشانى: (زیانەکانى کێشانى جگەرە و جگەرەى ئەلکترۆنى و نێرگەلە لە لایەنى تەندورستى وهەڵوێستى یاسایى و شەریعەتى ئیسلام لە بارەیەوە) بۆ بەڕێزان:
١- د. عاصم ئەنوەر ئەسکەندەر
٢- پ.د. نوزاد صدیق سلێمان
٣- د. سەید ئەکرم کەپرانى
٤- م. محمد عبدالقادر صالح
بەرێزان بەژداربوانى پانێڵەکە زۆر بە جوانى بابەت و ناوەرۆکى بابەتى پانێڵەکە باس و شیکردەوە بۆ ئامەدەبووان.
دواتر پانێڵەکە دوڵەمەند کرا بە پرسیار و پێشنیار و گفتووگۆی ئامەدەبووان.
لە كۆتاىى دا سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژى یاسا پێشکەش کرا بۆ بەڕێزان:
١- د.عاصم ئەنوەر ئەسکەندەر
٢- پ.د. نوزاد صدیق سلێمان
٣- د. سەید ئەکرم کەپرانى
٤- م. محمد عبدالقادر صالح
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر