

ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (6-2-2020) كات ژمێر 11:30 am به‌رنامه‌ى (یاسا‌و كۆمه‌ڵگا) له (ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانى كوردستان) له كۆلێژی یاساى زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددین تۆماركرا،
به میواندارى (پ.ی. د. سامان عبدالله عزیز) مامۆستاى یاساى تاوانكارى له كۆلێژی یاسا وه (دادوه‌ر” پشتیوان سمكۆ نوری) دادوه‌ری داواكاری گشتی وه كۆمه‌ڵناس: (م.نه‌به‌ز عزیز بابان ) له كۆلێژی ئه‌ده‌بیات به‌شی كۆمه‌ڵناسی، وه به‌به‌شدارى به‌شێكى قوتابیانى كۆلێژی یاسا تاوتۆى كه‌یسى تاوانێكى كوشتنى ئافره‌تان به بیانوى شه‌ڕه‌ف كرا، له لایه‌نى تیۆرى بابه‌ته‌كه وه شیكردنه‌وه‌ى ده‌قه تایبه‌ته‌كانى یاساى سزاكان سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه‌و وهكهیسهكانى تر‌ى كوشتنى ئافره‌تان به بیانوى شه‌ڕه‌ف وه هه‌روها لایه‌نى دادگه‌رى له شیكردنه‌وه‌ى ڕێككاره یاساییه‌كان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، وه هه‌روها هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره تاوانانه كرا ،،، به‌رنامه‌كه به‌چه‌ندین پرسیارى قوتابیه ئاماده‌بوه‌كان له‌میوانان وه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان كۆتایی هات، جێ ى ئاماژه‌یه كه تاوتوێكه نزیكه‌ى یه‌ك سعات و نیوى خایاند.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين