

ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 2022 / 12 / 18 كات ژمێر 11 ی به‌یانی ، له گۆره‌پانی كۆلێژی ياسا، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د.مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، ( پ.ی.د. تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری ، ( خاتوو كفاح حمید سلطان ) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا ، ( كاك امیر شێخانی ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و خۆیه‌تی ، قوتابی (عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنەی نوێنەرایەتی کۆلێژی یاسا ( ی . ق . ک ) ، و به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیانی كۆلێژ به‌هامه‌هه‌نگی له گه‌ڵ لێژنەی نوێنەرایەتی کۆلێژی یاسا ، مه‌راسیمی ساڵرۆژی به‌رز راگرتنی ( ئاڵای پیرۆزی كوردستان ) له گۆره‌پانی كۆلێژ به‌ڕێوه‌چوو.
وپێویسته ئاماژه‌ی پێبكرێ كه مێژووی سەرهەڵدانی ئاڵا دەگەڕێتەوە بۆ 4000 هەزار ساڵ لەمەوبەر کەلەسەر خاکی ئێران ومیسۆپۆتامیا بۆ یەکەمجار هەڵدراوە،
دواتر سۆمەریەکان وئاشووری ویۆنانی وچینی ویابانی وقەیسەرەکان ئاڵایان هەڵداوە،
کاتێ ئیمبراتۆرەکان شەڕیان لەگەڵ یەکتردا دەکرد کاملایان
لەشەڕەکەدا سەرکەوتووبا ئاڵای خۆی هەڵدەکردو ئاڵای دووژمنی دەهێنایە خوارەوە،
نەتەوە یەکگرتووەکان بەم جۆرە ئاڵایان وەسف کردووە،ئاڵا
کەبەمانای (نەتەوە ــ پارت ــ ناسـنامە دێت)
لەجیهاندا سـێ جۆر ئاڵا هەیە
1ـ- ئاڵای سەرمێز
2- ئاڵای سەر باڵەخانەو دام ودەزگاکان
3ــ ئاڵای لۆگۆ کە دبلۆماتکاران لەسینەی خۆیانی هەڵدەواسن
ئاڵای کوردستانیش بەم مانایانەدێت
( بەیرەق ــ پەرچـەم ــ بەندێـر)
ئاڵای کوردستان بۆیەکەمین جار له کۆماری کوردستان هەڵدرا لە 16ـــ 12ـــ 1946 هەڵدرا
دواتر لە 17ــ12ــ 1946 بڕیاردرا ئاڵای کوردستان لەسەر سەرجەم دام ودەزگاکانی کۆمار هڵبکرێت،
پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا لە 17ــ12ــ 2009 ئاڵای کوردستان لەسەر سەرجەم دام ودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵبدرێت
ئاڵای کوردستان چوار ڕەنگە سپی وسوورو سەوزوو زەرد
سپیەکەی هێمای ئاشتیە
سوورەکەی هێمای قوربانی دانە
سەوزەکەی هێمای ژیانە
خۆرە زەردەکەی هێمای 21 تیشکە کە دەلالەت دەکات لەسەری ساڵی کوردی .
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه ده‌ستی پێكرد به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕیگای رزگاری خاكی كوردستان .
پاشان ئاڵای كوردستان به‌رزكرایه‌وه به به‌ژداری به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله ، ( پ.د.مسعود حمید اسماعیل ) سه‌رۆك به‌ش، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر، ( كاك امیر شێخانی ) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و خۆیه‌تی ، قوتابی (عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنەی نوێنەرایەتی کۆلێژی یاسا ( ی . ق . ک ) .
باشان ووتارێك پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فیض الله) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله، كه تیایدا به‌ڕێزیان ئامه‌ژی كرد به گرنگی ئه‌م رۆژه و مانای ئاڵا بۆ گه‌لی كوردستان .
پاشان وتاڕیك پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن قوتابی ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی نوێنه‌راتی قوتابیانی كۆلێژ.
پاشان چه‌ن دێره شعرێك پیشكه‌ش كرا له لایه‌ن قوتابی ( گه‌یلان عسمان ) ده‌رباره‌ی ئه‌م بۆنه پیرۆزه .
و مه‌راسیمه‌كه پێشكه‌ش كرا له لایه‌ن قوتابی ( سفین سالار رحمن) .
پاشان سیمینارێك پێشكه‌ش كرا له هۆڵی مه‌درج به ئامه‌ده‌بونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، و به‌شێك له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ، له لایه‌ن به‌ڕێز ( د.سۆلاف محمد امین ) به‌ناونیشانی ( پێگه‌ی ئاڵا له ده‌ستوری وڵات‌دا ) .
وسیمینارهكه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچونی ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين