

له رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/١٦ به‌رێز (پ.ی.د. كاوان اسماعیل گه‌ردی) ڕاگری كۆلێژی یاسا و سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای دانانی پلان و پرۆگرامی پێنج ساڵی خوێندنی یاسا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له خاتوون دكتۆره (سلوى ناكوزی) یاریده‌ده‌ری باڵێوزی فه‌ره‌نسا بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی له عێراق به ئاماده‌بوونی به‌رێزان ڕگری كۆلێژی یاسا له زانكۆی سلێمانی و ڕاگری كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له زانكۆی راپه‌رین و نوێنه‌ری زانكۆكانی كۆیه و سۆران و نوینه‌ری زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ت له لێژنه‌ی باڵا. پاشان ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان لێژنه‌ی باڵا و وه‌فدی میوان ئه‌نجام دراو گفت‌و گۆ ده‌رباره‌ی به‌ره و پێش چوونی ره‌وتی خوێندن وپرۆگرامه‌كانی خوێندن له به‌شه‌كان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرا.