

سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی :
( بڕیاری دادگای باڵای ئیتیحادی تایبه‌ت به نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – هه‌ڵسه‌نگاندن و ده‌رئه‌نجام – ) به هاوبه‌شی هه‌ردوو كۆلێژی یاسا و زانسته سیاسییه‌كان ڕیك خرا .
ڕۆژی چوار شەممە به‌رواری 2022/3/2 كات ژمێر 10یam به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان( پ.د. عبد الفتاح عبد الرزاق ) وه‌كیلی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تۆێژینه‌وه‌ی زانستی و (پ.ی.د. كامران یونس محمد امین) سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌ددين و ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژی یاسا، و( پ.ی.د. اسود محمد قادر ) ڕاگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان و (مامۆستا احمد كانی ) به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له مامۆستای زانكۆ و ئه‌كادیمی و به‌رپرسی ئیداری ، لە سەنتەری ڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی زانکۆی سەڵاحەدین، سازکرا.
سیمپۆزیۆمەکە بە دقیقهیهك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی رزگاركردنی خاكی كوردستان دەستیپێکرد، ، پاشان سەرۆکی زانکۆ بەڕێز ( پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین ) وتەیەکی پێشکەشکرد، كة تياييدا ئامه‌ژه‌ی پێ دا دڵخۆشین كه ده‌بینین پسپۆڕانی بواری یاسا به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه و بابه‌تییانه كار بۆ شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك ده‌كه‌ن، كه به‌ناوی ده‌ستوور و یاسا كه‌مینه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه، ئینجا هەریەک لە بەڕێزان بە بابەتی سیمپۆزیۆمەکە پێشکەشکرد.
سیمپۆزیۆمەکە ، بە بەشداری ئەم بەڕێزانە پێشکەشکرا:
ته‌وه‌ری ده‌ستوری ( پ.د. سه‌رهه‌نگ حه‌مید به‌رزنجی )
ته‌وه‌ری یاسایی ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم )
ته‌وه‌ری ته‌كنیكی ( هاوڕێ منصور به‌گ )
ته‌وه‌ری زانست سیاسی ( پ.ی.د. سه‌ردار قادر محی ا‌لدین)
ڕێخه‌ری پانێڵ ( م. شاخه‌وان محمد صالح )
و پاشان پانیڵهكه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو‌و و پسیاری ئامه‌ده‌بوان
لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە بەشداربوانی پانێڵ کرا.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين