

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 17 ی تشرینی یەکەمی 2022، بەندە و برای ئازیزم کاک فکرت وەکو نوێنەری کۆلێژی یاسا لە گەڵ ژمارەیەک لە برایان وهاوپیشەکانم لە کۆلێژەکانی سەربە زانکۆ ، لە گەڵ برا و مامۆستای بەڕێزامان ( پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، کۆبووینەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە باخچەکانی سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو، ئامادەبووان بەڕاشکاوی داواکاریی و پێشنیاری خۆیان و هاوپیشەکانیان گەیاندە سەرۆکی زانکۆ، لەچەسپاندنی دادپەروەریی و یەکسانی لەنێوان پێکهاتەکانی زانکۆ و دابینکردنی پێداویستییەکانیان .
لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگی ڕۆڵی فەرمانبەران لە کۆلێژەکان کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لەنزیکەوە لەگەڵ ئەو توێژە گرنگەی زانکۆ کۆ دەبێتەوە .
لەکۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ بەڵێنیدا کێشەکانی فەرمانبەران چارەسەر بکات و بەدواداچوون بۆ داواکاریەکانیشیان بکات.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەددین / هەولێر