

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
گەشتی زانستی
ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی8/12/2024 قوتابيانى قوناغى سێیەم گروپی A بە سەرپەرشتی بەڕێزان (د.شەهلە – م. تاكه) مامۆستایان لە بەشی یاسا، گەشتێکی زانستیان ئەنجام دا بۆ (بەڕیوبەرایتی چاکسازی ئافرەتان و منداڵانی هەولیر)، به مهبهستی زیاتر ئاشنا بویان به شێوازی كاركردن له بهڕێوهبهراتیهكه و زیادکردنی زانیاری یاساییان.
گەشتەکە زۆر بەسوود و پڕ زانیاری بوو ، قوتابیەکان ئاشنا بوون بە بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو و بەشەکانی و چۆنیەتی ڕاپەراندنی کارەکانیان.
لە کۆتایی گەشتەکەدا مامۆستایانی سەرپەڕشتیار و قوتابیان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی (بەڕیوبەرایتی چاکسازی ئافرەتان و منداڵانی هەولیر) كرد بۆ پێشوازی کردنیان و ماندوبوونیان لەگەڵ قوتابیەکان و بەخشینی زانیاری بەسوود پێیان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر