

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی گهشتێكی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی ژنان ومناڵان – هەولێر
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 25/2/2025 قوتابیانی قۆناغی چوارەم كلاس C كۆلێژی یاسا ، گەشتێکی زانستی ئهنجامدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازى ژنان ومنالان بە سهرپهریشتی بەڕێز (د.محمد كاك الله سمايل ) مامۆستا له بهشی یاسا ، وه لەنزیکەوە قوتابیان ئاشنا بوون بە بەڕێوەبەرایەتییەکە ، و زانیارەکی زۆریان پێ بەخشرا لەبارەی بارودۆخ و ڕەوشی گشتی چاکسازییەکە.وچۆنيەتی مامەڵە كردن لەگەڵ سزادراوان و ڕاگيراوان لەم چاكسازيە.
وه له كۆتایی سهردانهكهدا قوتابیان و بهڕێز سهرپهرشتیاری گهشتهکە دەست خۆشیەکی گەرمیان ئاراستەی هەموو ئەو کارماندانە کرد کە لەم چاکسازیە کار دەکەن.
کە بە مانای تەواوەتی دەیانەوێت چاکسازی بکەن و ئەو سزادراوانە وەک کەسێکی بێتاوان و دووبارە ئامادەکراو بگەرێنەوە ناو کۆمەڵگا.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر