

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی گهشتێكی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر
ڕۆژی چوارشەممه 22/1/2025 قوتابیانی قۆناغی 2 كلاس A كۆلێژی یاسا ، گەشتێکی زانستی ئهنجامدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر بە سهرپهریشتی بهڕێز (پ.د. اوزدن دزەیی) مامۆستا له بهشی یاسا ، وه لەنزیکەوە قوتابیان ئاشنا بوون بە بەڕێوەبەرایەتییەکە و زۆر خۆشحاڵ بوون بە دیتنی سزادراوان و گفتوگۆکردن لەگەڵیان، و زانیارەکی زۆریان پێ بەخشرا لەبارەی بارودۆخ و ڕەوشی گشتی چاکسازییەکە.
وه له كۆتایی سهردانهكهدا قوتابیان و بهڕێز سهرپهرشتیاری گهشته دەست خۆشیەکی گەرمیان ئاراستەی هەموو ئەو کارماندانە کرد کە لەم چاکسازیە کار دەکەن،
کە بە مانای تەواوەتی دەیانەوێت چاکسازی بکەن و ئەو سزادراوانە وەک کەسێکی بێتاوان و دووبارە ئامادەکراو بگەرێنەوە ناو کۆمەڵگا .
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر