

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی سەردانێکی زانستی بۆ به‌رێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی هەولێر 1
ڕۆژی سێشەمە بەرواری 25/2/2025 لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژی یاسا وبەسەرپەرشتی بەڕێزان ( د. سه‌ركه‌وت سليمان عمر، د.سولين محمد طاهر فاضل)، مامۆستایان له كۆلێژی یاسا / زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ، لەگەڵ قوتابیانی کۆلێژی یاسا قۆناغی 5 گرووپی(C) سەردانێکی زانستیان ئه‌نجامدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی هەولێر1
لەسەرەتادا به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی هەولێر1 پێشوازیەکی گەرمیان لێ‌کرا لەلایەن زۆر بەڕێز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێ به‌جێ كرنی (منفذ العدل -خاتو – ميديا نةوزاد عبد الرحمن) بەڕێزیان ووتەیەکی تێروتەسەلی پێشکەش بە قوتابیان کرد دەربارەی مێژووی دروست بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی هەولێر1 وبه‌ڕێزيان فه‌رموی كه دوو به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی هەولێر 2 وهه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی هەولێر3 هه‌يه، و به‌ڕێزيان به تيرو ته‌سه‌لی روني كرده‌وه كه هه‌ريه‌ك له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيانه تخصصی جودايه له‌گه‌ڵ ئوه‌یی تريان.
دواتر لەلایەن قوتابیان شوێنە گرنگەکانی له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كه بەسەر کرایەوە ئه‌وانه‌ش زوربه‌یان به‌دواچونیان بۆ ده‌كرێ،
دواتر له لايه‌ن خاتو (بان) پێشوازیان لێكرا.
دواتر لەلایەن زۆر بەڕێز خاتوو ( منفذ العدل – نسرين رحيم تاله ) پێشوازیان لێكرا و به‌ڕێزيان باسي كرد چۆنيه‌تی جێبه‌جێ كردنی هه‌ر بڕیارێك كه له‌لايان دادگايه‌وه ده‌رده‌چێت، كه چۆنن ڕێكاره‌كانی كاری جێبه‌جێ كردن جێ به‌جێ ده‌كرێت.
و هه‌روه‌ها لەلایەن زۆر بەڕێز ( منفذ العدل – أديب حسن رسول) پێشوازیان لێكرا وبه‌ڵێنی دا بۆ پێشكه‌ش كردنی سيمنارێكی فره‌وان بۆ قوتابياني کۆلێژی یاسا.
وجەختی لەسەر گرنگی ئٔه‌و سەردانانە بۆ قوتابیانی کۆلێژی یاسا بۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی وە بەکارێکی پێویستی دانا کەوا پێویستە قوتابیان لە قۆناغە جیاوازەکانی یاسا سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری جێ به‌جێ كرنی.
سه‌ردانه‌كه له ناو به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كه نزی 2 كاتژمێری خاياند به‌ڵام قوتابيان پێیان خوش بوو زیاتر بخایه‌نێت،
له كۆتای سه‌ردانه زانستیه‌كه‌دا قوتابیان ليكرا كه وا راپۆرت پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به سەردانه‌كه‌يان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر