

له رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 14/5/2019 كاتژمێر 9:30ى بةياني له هۆلی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین-هه‌ولێر. كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام درا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانكۆ به‌رێز (پ.ی.د.احمد انور دزه‌یی) و یاریده‌ده‌ری راگری كۆلیژه‌كان و به‌رپرسی IT و به‌رپرسی دلنیایی جۆری و به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان به‌شدار بوون، سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد كه‌تیایدا تيشكی خسته سه‌ركاره‌كان وه چۆن چاڵاك بكرێته‌وه وه په‌ره‌ی پێبدرێت له هه‌موو بواره‌كانی به تایبه‌تی IT و راگه‌یاندنی كۆلێژه‌كان دواتر له‌لایه‌ن خاتوون (د.ماردین انور) باسی له به‌رزكردنه‌وه‌ی رانكینگی سایتی زانكۆ و چۆن په‌ره‌پێدانی ویب سایت له كۆلێژىكان و چۆن هه‌واڵ بنێرن تا رانكینگی زیاد بكرێت. وه هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌رێز(د.دیلان رۆستم) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی به‌یان باسی دارشتنی هه‌وال و بلاوكراوه‌كان كرا‌و به چ شێوازێك دارشتنی بۆ بكرێت تا لینكی ڕانكی زانكۆ زیاد بكریت دواتر له‌لایه‌ن به‌رێز(م. دلێر علا‌ءالدین ) باسی له سایتی doit.su.edu.krd كرد. دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ بڕوانامەی بەشداریکردنی پێنج رۆژە لە خوولی Content Management System: WordPress به‌خشی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌رپرسی IT کۆلێژەکان، له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی هه‌مووانی كرد و به وێنه‌یه‌كی جه‌ماعی كۆتایی به كۆبوونه‌وه هات.