

ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی 24/2/2020 سعات11 ی am كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان لیژنه‌ی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیسته‌می پێنج ساڵی خوێندنی یاسا له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌یی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجام درا” له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵاوه به‌ڕێز ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل إبراهیم ) وه‌كو سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیسته‌می پێنج ساڵی خوێندنی یاسا و گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌بوون و له لایه‌ن سه‌ندیكای پارێزه‌رانه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان (پارێزه‌ر به‌ختیار حیده‌ر عوسمان) ئاماده بوو” هه‌روه‌ها به‌ڕێز (پ.ی.د.نجدت صبری ئاكره‌یی) له جیاتی به‌ڕێز وه‌زیری خوێندنی باڵا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، توهرهی كؤبوونهوهكه كه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند بریتی بوو له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سیسته‌می پێنج ساڵه‌ی خوێندنی یاسا له گشت كۆلیژ و به‌شه‌كانی یاسا له گشت زانكۆ حكومیه‌كان و تایبه‌ته‌كان
2- لیژنه‌ی باڵای دانانی پرۆگرام و پلانی سیسته‌می پێنج ساڵی خوێندنی یاسا داكۆكی له ماف و ئیمتیازاتی ده‌رچوانی سیسته‌می پێنج ساڵی كرده‌وه كاتێك ده‌رده‌چن و ده‌بن به ئه‌ندام له سه‌ندیكای پارێزه‌ران سه‌ندیكای پارێزه‌ران به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م داواكارییه‌یان قبول كرد.
3- ههماههنگهی نێوان زانكۆكان و سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له بواری وانه پراكتیكیه‌كانی كۆلیژه‌كانی یاسا له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين