

بەبۆنەی ڕۆژی بەساڵاچوانی جيهانی كە بەپێیى بڕياری ئەنجومەنی گشتی نەتەوەيەگرتوەكان لە ساڵی 1990بڕياری لەسەردراوە ساڵانە لە 10/1 ئەنجام دەدرێت .
بەم بۆنەيەوە لە هۆڵی خوالێخۆشبوو پ.د. عبد الرحمن رحیم بۆ سیمینارات، کۆلێژی ياسا، سيمينارێك بە ناونيشاني: ( مافی بەساڵاچوان لە شەريعەت و ياسا ) رێكخرا بۆ بەڕێزان : ( پ.ی.د. نوزاد صديق سليمان و د.سرکەوت سلیمان ) .
لە تەوەری یەکەم ( پ.ی.د. نوزاد صدیق سلیمان ) تیشكی خستە سەر بەیادکردنەوەی ئەم ڕۆژە لەڕوانگەی شەريعەتی ئيسلام لەژێر ڕۆشنايی دەقەكانی قورئانی پيرۆز وفەرموودەكانی پێغەمبەر(دروودی خوای لەسەربی)، وردەكاری مافەکانی خستە ڕوو.
دواتر لە تەوەری دووەم بەڕێز ( د. سەركەوت سليمان ) تیشکی خستە سەر ياساكانی تايبەت بەساڵاچوان .
ولە کۆتای دا سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە ڕاو و سەرنج و پرسیاری ئامەدەبووان .
دڵشاد محمد
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەددین