زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر
كۆلێژی یاسا
ب/ مامۆستایەکی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر بەشداری لە کۆڕسێکی ڕاهێنان لە شاری لاهای لە وڵاتی هۆڵەندا کرد
(د. شاهۆ غفور احمد) مامۆستا لە بەشی یاسا / زانكۆی سهلاحهدین ، بەشداری لە كۆرسێكی ڕاهێنانی تایبەت بە (Local governance) له پڕۆگرامی ڕاهێنانی شیراکە (The Shiraka Training Programme) كرد كە لەلایەن (The Hague Academy for Local Governance) لە وڵاتی هۆڵەندا ڕێكخرابوو، لە شاری (لاهای) لە ڕۆژانی (6 تاكو 10 تشرینی دووەم 2023) بەڕێوەچوو. لەم کۆرسەدا چەندین كارمەندی کەرتی گشتی و تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقیا بەشداربوون، بابەتی ورد و ئەزمونی وڵاتان لە بەهێزکردنی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە ڕوانگەی یاسایی و ئابووریی و سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە ڕوونکرانەوە. بەشداربووانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە و بیرۆکەی خۆیان بۆ چەسپاندنی چەمکی لۆکاڵ گۆڤێرنەنس لە هەرێم پێشکەش کرد و لەلایەن ئەکادیمیان لاهای پێشوازی لێکرا و پاڵپشتی کرا.
وەک بەشێک لەو گەشتە سەردانی (دادگای دادی نێودەوڵەتی) یان کرد.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی کۆرسەکەدا بە بەشداری شاندێک لە باڵیۆزخانەی عێراق لە هۆڵەندا بە سەرۆکایەتی هەڵسورێنەری کاروباری باڵیۆزخانە و نوێنەری باڵیۆزخانەی وڵاتانی بەشداربووانی دیکە و بەرپرسانی ئەکادیمیەکە بڕوانامە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
دڵشاد محمد رحمن
بهرێوهبهرى ڕاگهياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆی سهلاحهدین