

ڕۆژی پێنج شەممە 4/ 3 / 2021سعات 9:30 am به‌ئامه‌ده‌بوونی بەڕێزان ( پ.ی.د. مصطفی العطار ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ( پ.د. شیروان صالح ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان ، له‌گه‌ڵ بەڕێزان (پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژ و ( پ.ی.د. مسعود حمید اسماعیل ) سەرۆک بەش و ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر و ( پ.ی.د. سه‌نگه‌ر محمد داود) به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی دڵنیایی جۆری، وئامهدهبوونی به‌شێك له مامۆستایانی كۆلێژ مه‌راسیمی پێشكه‌ش كردنی سوپاس و پێزانینی هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆ و ڕاگری كۆلێژ ئه‌نجام درا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 .
له‌م مهراسیمهیهدا به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ ( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم) ووتارێكی پێشكه‌ش كردوو تیشكی خسته سه‌ر گرنگی پرۆسه‌یی دڵنیایی جۆری بۆ پێشكه‌وتنی ئاستی زانستی مامۆستایان .
وله میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا بروانامه‌ی ڕێزلێنان دابه‌ش كرا به سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه له پرۆسه‌ی دلنیای جۆری سه‌ركه‌وتووبون .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين