

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – سیمینار
رۆژى یه‌ك شه‌ممه ڕێكه‌وتی 22/10/2023 كاتژمێر9:30ی am لە ژێر چاودێری لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیان / کۆلێژی یاسا ، له هۆڵى پ.د.عبدالرحمن عبدالرحیم بۆ سیمینارات ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، قوتابی ( عبدالکریم حاتم ) بەرپرسی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، سمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ قوتابی ( فاطمه محمد) قۆناغى دوو به‌شى ياسا
له ژێر ناونیشانی ( ناساندنى كۆلێژی یاسا به قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌م ) .
وله كۆتاى دا سیمیناره‌كان ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين