

زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی نمیاشی پەرلەمانی گریمانەیی
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەووتی 20/2/2025 کاتژمێر 10:30ی am لە هۆڵی(پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز(پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا و ئامەدەبوونی بەڕێزان ، (د. علي اكرم طه) سەرۆک بەشی یاسا،(د. خۆشناو ئاقوبانى) ئەندام پەرلەمانی كوردستان،بەشێك لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ،
هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان هەڵسا بە ئەنجامدانی نمیاشی (پەرلەمانی گریمانەیی) لە لایەن قوتابیانی قۆناغی دووەمی كۆلێژی یاسا.
سەرەتای چالاكیەكە دەستی پێكرد بە دەقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان.
قوتابیانی بەژداربوو توانیانیان بە شێوەیەكی زۆر جوان و سەركەووتوانە و سەرنج راكێش نمایشەكە پێشكەش كەن بە ئامەدەبووان،
بەڕێز (د. خۆشناو ئاقوبانى) ئەندام پەرلەمانی كوردستان ووتەیەكی كورتی پێشكەش بە ئامەدەبووان كرد ، كە تیایدا دەست خۆشی لە بەڕێزان (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا و ، (د. علي اكرم طه) سەرۆک بەشی یاسا و گشت مامۆستا و قوتابیانی كۆلێژی یاسا كرد بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاكیە گەورە و جوانە ، و هانی قوتابیانی دا كە هەوڵ بدن تا بگەن بە ئەنجامدانی گشت خەونەكانیان.
جێگای ئامەژە پێکردنە کە ئەم چالاکیە زانستیە بە سەرپەریشتی مامۆستا لە بەشی یاسا (م.ی.محمد عبدالقادر) ئەنجامدرا.
دواتر سوپاس و ڕێزلێنان دابەش كرا بۆ گشت بەژداربووانی چالاكیەكە.
لە کۆتای دا وێنەی بە کۆمەڵ چرکاندرا بۆ ئامەدەبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر