

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی سیمینار
ڕۆژی یەک شەممە ڕێكه‌ووتی 23/2/2025 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی لە هۆڵی (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات، له ژێر چاودێری به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری كۆلێژ، و ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز ،(د. علي طه اكرم) سه‌رۆك به‌ش، بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی یاسا،
لێژنه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان هه‌ڵسا به‌ڕێخستنی سیمینارێك له‌ژێر ناونیشانی (هەموارکراوەکانی یاسای باری کەسی تایبەت بە خلع) بۆ بەڕێز (پارێزەر/ بلقیس یاسین قادر) به‌سه‌رپه‌ریشتی به‌ڕێز (م.ی. تریفە یوسف حسین) مامۆستا لە بەشی یاسا.
بەڕێز (پارێزەر/ بلقیس یاسین قادر) به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و جوان بابه‌تی سیمیناره‌كه‌ی پێشكه‌ش و شیكرده‌وه بۆ ئامەدەبووان،
كه بووه جێ سه‌رنج و ده‌ست خۆشی به‌ڕێزان ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستا و قوتابیانی ئامەدەبوو.
دواتر سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به پرسیار و سەرنجی ئامەدەووان.
له كۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری كۆلێژ پێشكه‌ش كرا به به‌ڕێز (پارێزەر/ بلقیس یاسین قادر).
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر