

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
سەردانی چاکسازی گەوران- هەولێر
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەووتی 16/1/2025 قوتابیانی قۆناغی دووەم کۆلێژی یاسا/زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.د.ئۆزدن دزەیی) مامۆستا لە کۆلێژی یاسا ، سەردانی بەرێوبەرایەتی چاکسازی گەوران-هەولێر یان کرد وە لە نزیکەوە ئاشنا بوون بە بەرێوبەرایەتیەکە ، وقوتابیان زۆر خۆشحال بوون بە دیتنی سزادراوان و گفتوگۆکردن لەگەڵیان، و زانیارەکی زۆریان پێ بەخشرا وەشایەنی باسە کردنە کە هاوڵاتی کە هەرکاتێک گوێمان لە زیندان دەبێت بە لایەنی خراپ بیر لەو کەسانە دەکەینەوە بەڵام ئەوانەی ئەمرۆ کە قوتابیان پێی ئاشنا بوون کە لە ناوویان دا کەسانی زۆر تێگەیشتوو وە رۆشن بیر بوونیان هەیە، بەڵام بە هەر هۆکارێک یاخود پالنەرێک درووستبووە کە ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە وە هەموو کەسێکیش ئەهلی غەڵەتە.
وە قوتابیان و بەڕێز مامۆستای سەرپەرشتیاری گەشتەکە دەست خۆشیەکی گەرمیان ئاراستەی هەموو ئەو کارماندانە کرد کە لەم چاکسازیە کار دەکەن.
کە بە مانای تەواوەتی دەیانەوێت چاکسازی بکەن و ئەو سزادراوانە وەک کەسێکی بێتاوان و دووبارە ئامادەکراو بگەرێتەوە ناو کۆمەڵگا . وە ئەوانەی لە ناوو چاکسازیەکەنە مافی تەواوەتییان پێ دراوە لە
(وەرزش،خوێندنی پەروەردە و کۆلێژ،کارکردن،بینینی خێزان و پەیوەندی کردن،ژووری ژوان،هەموو جۆرە خولی فێرکردن، پاک و خاوێنی،چاودێری کۆمەلایەتی،پزیشک،وەهەروەها مافی دەنگ دان و سکلاکردنیان هەیە)،
و هەریەک لەوانەی بەپێی رێسا رێکخراوە و زۆر بە شارەزایانە وە رەخساندنی هەلی کار بۆ هەموو سزادراوان لەناو چاکسازیەکە وەک(خواردن ئامادەکردن،سەرتاشخانە،مکوا،نانەواخانە ،جل شۆردن،خاوێنکردنەوەی بەرێوبەرایەتیەکە،هتر) هەریەک لەم کارانە لە لایەن سزادراوان بەرێوەدەچێت و لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەیان پێدەدرێت بەڵام چەند جۆرە سزادراوەک ئەمانە نایان گرێتەوە و رێکاری تایبەتی خۆیان هەیە وەک تاوانە قورسەکان(تیرۆر،جاسووس،قەتلی گەورە و مەترسیدار،إختلاسی نێوەدەوڵەتی) .