

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
رێخستنی ووركشۆپ
ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-10-26 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ،(د. ئامانج برادۆستی) به‌رپرسی ناوچه‌ی ئاسۆ-زانكۆ،(د. كوان قصاب) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پ.د.ك، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ، (پ.د. نوزاد سلیمان) نوێنەری مامۆستایان ، (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، (د.ئامانج علی قادر) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا، ژمارێکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی یاسا و چه‌ند میوانه‌كی ده‌ره‌كی، هۆبەی دڵنیای جۆری کۆلێژی یاسا به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی یاسا، هه‌ڵسا به رێکخستنی ووركشۆپێك به ناونیشانی (رۆڵی مامۆستایانی كۆلێژی یاسا له چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی خێزانی له لێژنه‌ی ئاشته‌واییدا) لە هۆلی پ.د.خالد سعید بۆ سیمینارات.
ئه‌م پانێلیستانەی خوارەوە بەشداری ووركشۆپه‌كه‌یان كرد:
1- پ.ی.د.صفاء محمد نوری مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی
2- د.نیگار فاضل محمد مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی
3-عقیدی پۆلیس سفین طاهر ب- به‌رێوه‌به‌ری به‌رانگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان و خێزان
4-د. اكرم جبار ابراهیم مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی
5- د. عماد فتاح اسماعیل مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی- به‌ڕێوه‌به‌ری ووركشۆپ
سه‌ره‌تای ووركشۆپه‌كه ده‌ستی پێكرد به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.
دواتر به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد كه تیایدا ئاماژه‌یی كرد كه كۆلێژی یاسا وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌كادیمی خۆی له چوار چێوه‌ی شازده رۆژی هه‌ڵمه‌تی به‌رانگبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان به‌پێویستی زانی هه‌ستێت به‌ئه‌نجام دانی ووركشۆپیكی گرنگی له‌م چه‌شنه له ژێر ناونیشانی (رۆڵی مامۆستایانی كۆلێژی یاسا له چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسه‌كانی توندوتیژی خێزانی له لێژنه‌ی ئاشته‌واییدا) .
و هه‌روه‌ها كه ده‌زانن كه خیزان پێكاته‌كی گرنگی كۆمه‌ڵگایه و بنه‌مای دروست بوونی ده‌وڵه‌ته، هه‌ر ئه‌و خێزانه به‌ژدار ده‌بێت له دروستبوونی كۆمه‌ڵگا پاشان شار وپاشان ده‌وڵه‌ت.
بۆیه خێزانی ته‌ندوروست ده‌بێته هۆی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ته‌ندورست و سه‌ركه‌ووتو ، جالێره‌دا گرنگیدان به خێزان ئه‌ركی هه‌مووانه، ئه‌ركی مامۆستایانه و ئه‌ركی یاسادانه‌ر و سیاسه‌تمه‌داره‌كانه ، هه‌روه‌ها ئه‌ركی هه‌موو ڕۆشه‌نبیرانه له ووڵات.
دواتر به‌ڕیز (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان له كۆلێژی یاسا ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی كرد بۆ گرنگی رێکخستنی ئه‌م جۆره چالاكیانه بۆ زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشه‌نبیری و هۆشیاری له ناو زانكۆ و كۆمه‌لگادا.
وله كۆتایی ووركشۆپه‌كه‌دا ئامادەبووا پرسیار‌و پێشنیاری خۆیان ئاراسته‌ی پانێلیستان و به‌رێوه‌به‌ری ووركشۆپه‌كه‌كرد.
له كۆتای ووركشۆپه‌كه سوپاس و ڕێزلێنان له لایه‌ن بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ و (پ.د. حسین توفیق فيض الله) مامۆستا له به‌شی یاسا پێشكه‌ش كرا بۆ به‌ڕێزان :
1- پ.ی.د.صفاء محمد نوری مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی
2- د.نیگار فاضل محمد مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی
— عقیدی پۆلیس سفین طاهر ب- به‌رێوه‌به‌ری به‌رانگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان و خێزان
— د. اكرم جبار ابراهیم مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی
5- د. عماد فتاح اسماعیل مامۆستای زانكۆ و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی- به‌ڕێوه‌به‌ری ووركشۆپ
6- پ.د. تاڤگە عباس البستانی بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
7- د.دیاری مسعود خلیل به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری
8- د. بنار كریم وسمان ئه‌ندامی لێژنه‌ی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
9- م.ی. هیمداد سه‌ردار كریم ئه‌ندامی لێژنه‌ی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر