

رۆژى سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 6/2/2024 كاتژمێر10:30ی am له‌هۆڵى پ.د.خالد سعيد توفيق بۆ سیمینارات، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( د.محمد کاکە الله ) بڕیادەرى بەش ، ( پ.د.تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ، بەسەرپەرشتى بەرێز( م.ى. هیمداد سردار ) مامۆستا لە بەشى یاسا پانێڵێک ئەنجام درا بۆ به‌ڕێزان:
1- نێرگز کاکەڕەش (پارێزەرى ڕاوێژکار)
2- م.ى. هیمداد سردار
3- قوتابى سۆما سعدالله
4- قوتابى خۆزگە فیصل
پانێڵێکە دەستى پێ‌کرد بە وەستان بە چەن ساتێک بۆ گیانى پاکى شەهیدانى ڕیگاى ڕزگارى خاکى کوردستان .
پاشان پانێڵێکە بە شێوەکەى زانستى و ئەکادیمى پێشکەش کرا .
پانێڵێکە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
بەڕێز ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت سوپاس و ڕ‌ێزلێنانى پێشکەش کرد بە بەڕێزان بە ژداربووى پانێڵێکە.
لە کۆتایى دا وێنەى بە کۆمەڵ چرکاندرا بۆ ئامەدەبووان .