

🌹 🌹 🌹 🌹 🌹 🌹 🌹 🌹 🌹 🌹
به ناوى خواى به‌خشنده‌ى ميهره‌بان
كاروانى زانستى له كۆليژى ياسا به‌رده‌وامه
له‌گه‌ل بوونى ئه‌و هه‌موو قه‌يران و په‌تاى جيهانى كۆر‌ونا كه تووشى مرۆڤايه‌تى بووه به‌ڵام كوليژى ياسا سه‌لماندى كه سه‌رمه‌شقى زانستى گشت كۆليژه مرۆڤايهتيهكانه له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان ، به راستى جيگاى شانازيه كه ته‌نها له يه‌ك مانگدا فه‌رمانى زانكۆيى پرۆسه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى زانستى بۆ شه‌ش مامۆستاى به‌ڕيزى كۆليژمان ده‌رچوو، به ناوى ڕاگرايه‌تى كوليژمان و له كانگاى دڵمه‌وه پيرۆزبايى له‌م شه‌ش مامۆستا به‌ڕێزه ده‌كه‌م هه‌ريه‌ك له 1- پ.د.. ئۆزدن حسين رحمان 2- پ.د.نوزاد صديق سليمان 3- پ.د..ازاد شكور صالح كه پله‌ى پرۆفيسۆريان به‌ده‌ست هێناوه 4_ پ.ى.د.شيروان هادى اسماعيل كه پله‌ى پرۆفيسۆرى ياريده‌ده‌رى به‌ده‌ست هێناوه 5- م.سربست حسين قادر 6- م.على ته‌ها اكرم، كه پله‌ى (مامۆستا) يان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها سوپاسى بهرِێز سه‌رۆكى به‌ش (پ.ى.د.مسعود حميد اسماعيل ) و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ليژنه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زانستى و ليژنه‌ى زانستى به‌ش ده‌كه‌م كه زۆر به رێك و پێكى كاره‌كانى ئه‌م پرۆسەيه بهرِێوه ده‌بن كه به‌ڵگه يه له‌سه‌ر دلسۆزيان بۆ كۆليژمان و بۆ ره‌وتى زانست ، دووباره پيرۆزبايى له‌م مامۆستا بهريزانه ده‌كه‌م هه‌روه‌ها پيرۆزبايي له گشت ستافى ده‌سته‌ى وانه ووتنه‌وه ده‌كه‌م كه رۆژ به رۆژ ژماره‌ى مامۆستاى پله به‌رز له كۆليژمان زياد ده‌كات ، خواى گه‌وره پشت و په‌ناى هه‌موومان بێت و له گشت په‌تايه‌ك كوردستان‌مان پارێزراو بكات .
پ.ی.د.كاوان اسماعيل
27/7/2020