

ڕۆژى سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 15-11-2020 كات ژمێر am10 ، له هۆڵى پ.د. خالد سعيد توفيق ، به‌ڕێز( پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز( د.شاهۆ غفور احمد ) مامۆستا له به‌شی یاسا ، پێشوازی له قوتابیه تازه وه‌رگیراوه‌كان له قۆناغی یه‌كه‌م كرد” دوای پیرۆزبایی و به‌خێرهاتنیان به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژ تیشكی خسته سه‌ر گرنگی وه‌رگیران له كۆلیژی یاسا‌و جیاوازی زانستی یاسا له‌گه‌ل زانسته‌كانی تر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌سی یاسایی له‌هه‌رشوێنێك بێت ده‌بێته مایه‌ی ڕیكخستن و ڕێك و پێكی ئه‌و شوێنه، له كۆتایی به‌ڕێز ڕاگری كۆلیژ دووباره به‌خێرهاتنی كردن وهیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين