

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی چالاکی دادگای گریمانەیی
ڕۆژی يەک شەممە ڕێکەوتی 20٢٥-٢-٩ كاتژمێر 9:30ی به‌ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری كۆلێژ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علی طه اكرم) سه‌رۆك به‌ش،
ژمارێكی زۆر له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی یاسا ، چالاکی دادگای گریمانەیی لە لایەن قوتابیانى قۆناغى ( چوارەم گروپ C ) لە هۆلی (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات ئەنجام درا بە سەرپەرشتی بەڕێزان مامۆستایانى
به‌شی یاسا:
١-پ.د. سامان عبداللە عزیز
٢-د.محمد کاکە الله سمایل
٣-م.ى.هیمداد سەردار شوانى
ستافى قوتابیان لە چالاکى دادگاى گریمانەىى پێک هاتبوو:
١- ئەفین کاوە سەرۆکى دادگا
٢-ڕێباز ڕەشید دادوەر
٣-هێدى تاهیر دادوەر
ستافی چالاکی دادگای گریمانەیی توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێك و پێك دادگای گریمانەیی پێشكه‌ش و نمایش كه‌ن بۆ ئامه‌ده‌بووان كه بووه جێ سه‌رنج و ده‌ست خۆشی به‌ڕێزان ڕاگری كۆلێژ، ی.ڕاگر، سه‌رۆك به‌ش و گشت مامۆستایان و قوتابیانی ئامه‌ده‌بوو.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە چالاکی دادگای گریمانەیی سپۆنسەر کرابوو لە لایەن (ڕێخراووی تاکڤین) کە جێ سوپاس و دەستخۆشین بۆ پاڵپشتیان بۆ قوتابیان و ئەم جۆرە چالاکییانە.
له كۆتای دا وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر