

ڕۆژى سێشه شه‌ممه ڕێكه‌وتی 18-2-2020 كات ژمێری11ی به‌يانى له هۆڵى پ.د. خالد سعيد توفيق بۆ سيمينارات ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز (پ.ی.د.قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، وبه‌شێك له مامۆستایانی كۆلێژ، به‌شی یاسا سیمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز( پ.ی.د.ئالان بهاء ا‌لدین عبدلله) به ناونیشانی ( چه‌ند تێبینیه‌ك له‌سه‌ر رێنماییه‌كانی لێژنه‌ی ناوه‌ندی دانان و وه‌رگێران له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ) .
( پێشکەش کردنی ئەم سیمینارە هەوڵێكە بۆ تیشك خستنە سەر رۆڵی رێنمایی لێژنەی دانان و وەرگێڕانی کتێب لە زانکۆی سەڵاحەدین وهەروەها رێنمایی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە کەمکردنەوەی رێژەی دانانی کتێب لە زانکۆ چونکە رێگریەکی زۆر بەدی دەکرێت وەك بێبەش کردنی هەڵگرانی نازناوی زانستی مامۆستا لە دانانی کتێب بە تەنها ئەمە لە کاتێکدا ژمارەیان زیاتر لە 600 مامۆستایە لە زانکۆی سەلاحەدین، ئەمە جگە لە ئەوەی کە ئەم ڕێنماییە بەربەستێکی گەورەیە بەرامبەر دەرکردنی کتێب بە زمانی کوردی چونکە مەرجی هەڵسەنگاندنی لە دەرەوەی عێراقی تێدایە.
ناوەڕۆکی ئەم سیمینارە کراوەتە یاداشتێك ولە ئایندەیەکی نزیکدا دەدرێت بە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین لە ڕێی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە بۆ ئەوەی ئەم رێنماییە هەموار بکرێتەوە لە ژێر رۆشنایی تێبینیە پێشکەشکراوەکان. )
وله كۆتاى دا سیمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين