

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانى سیمینار
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 30/1/2025 كاتژمێر 9:30ى لە هۆڵى ڕەوانشاد (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات ، لە ژێر چاودێرى بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژ، و بە ئامەدەبوونى بەڕێزان (پ.ى.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر ، (د. على طه اکرم) سەرۆک بەشى ياسا، ، بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژ.
لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانى پرۆگرامەکان سیمینارێکى ئەنجامدا بۆ پارێزەر و ڕاهێنەرى بوارى گەشەپێدانى مرۆیی بەرێز( سندس محمد روشدى عبید) بە ناونیشانى: (ڕێسا پڕاکتیکیەکان بۆ پارێزەرە نوییەکان-قواعد عملية للمحامين الجدد).
بەرێز پارێزەر و ڕاهێنەرى بوارى گەشەپێدانى مرۆیی بەرێز( سندس محمد روشدى عبید) زۆر بە جوانى بابەت و ناوەرۆکى بابەتى سیمینارەکەى باس و شیکردەوە بۆ ئامەدەبووان.
دواتر سیمینارەکە دوڵەمەند کرا بە پرسیار و پێشنیار و گفتووگۆی ئامەدەبووان.
لە کۆتاى دا سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژى یاسا پێشکەش کرا بۆ بەڕێز خاتوو (سندس محمد روشدى عبید).
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر