

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر
كۆلێژی یاسا – سیمینار
رۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی 18/10/2023 كاتژمێر10:30ی am له هۆڵى پ.د.عبدالرحمن عبدالرحیم بۆ سیمینارات ، به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێز ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايانى كۆلێژ، هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان سمینارێكی ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز: ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا بەوەکالەت به ناونیشانی ( ڕێنمایه‌كانی خوێندنی باڵا ) ،
بۆ قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای وه‌رگیراو بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 ، له سيمينارهكهدا تیشک خرایە سەر بابەتی خوێندنی باڵا و ئه‌رك و پێداویستی خویندنی ماسته‌ر و دكتۆرا له به‌شی یاسا ، و له كۆتایی دا مامۆستایان و قوتابیانی بەشداربوو ڕاوبۆچوون و پرسیار و سەرنجەکانیان خستەڕوو لەبارەی بابەتی خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەمان.
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين