

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی سیمینار
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی ( 5/2/2025) كاتژمێر (10:30) لە هۆڵی (پ.د.خالید سعید) بۆ سیمینارات، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا، بە ئامەدەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژ.
لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان/ کۆلێژی یاسا، هەڵسا بە ڕێكخستنی سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.د.ئۆزدن حسین دزەیی) لە ژێر ناونیشانی:(ڕێنمایەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی – تعلیمات الترقیة العلمیة).
سیمینارەکە بەشێوەیەکی زۆر جوان لە لایەن بەڕێز (پ.د.ئۆزدن حسین دزەیی) پێشکەش کرا بۆ ئامەدەبووان.
دوواتر سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە پێشنیار و پرسیاری ئامەدەبووان.
بە چرکاندنى وینەى بە کۆمەڵ بۆ ئامەدەبووان کۆتای هات بە سیمینارەکە.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر