

رۆژی سێشهمه ڕێكه‌وتی 17-11-2020 كاتژمێر 11 am به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژی یاسا (پ.ی.د. كاوان اسماعیل ابراهیم) به‌شداری كرد له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین (پ.د. جوهه‌ر فتاح) كرایه‌وه دوای نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ، له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێز (د.زێدان رشید) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌ڕێز (پ.ی. د.خه‌تاب أحمد) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه (پ.ی.د.كارزان به‌رزنجی) و یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگرانی كۆلیژه‌كان ئاماده‌بوون .
دڵشاد محمد رحمن
به‌رێوه‌به‌رى ڕاگه‌ياندنى كۆلێژى ياسا
زانكۆى سه‌لاحه‌ددين