

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجامدانی سیمینار
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ( 6/2/2025) لە هۆڵی (پ.د.خالید سعید) بۆ سیمینارات، كاتژمێر (9)ى am ، لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا، بە ئامەدەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەشی یاسا ، بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانی کۆلێژ،
لێژنەى دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەكان کۆلێژى یاسا هەڵسا بە ئەنجامدانى سیمینارێک بە ناونیشانی (ڕێکارە دادبینیەکان لەبەردەم دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان – عێراق / اجراءات التقاضي أمام هيئة انضباط موظفي الدولة في اقليم كوردستان- العراق) .
بۆ بەڕێز (پ.ی.د. هادی مسلم ) سەرۆکی پێشووی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەڕێز (پ.ی.د. هادی مسلم ) زۆر بەجوانی سیمینارەکەى پێشکەش کرد بە ئامەدەبووان.
بەڕێز (پ.د. بختیار صابر) ڕاگری كۆلێژی یاسا دەست خۆشى لە بەێزیان کرد بۆ پێشکەشکردنى سیمینارەکە.
دوواتر سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە پێشنیار و پرسیاری ئامەدەبووان.
جێگاى ئامەژەپێکردنە کە سیمینارەکە بە سەرپەرشتی بەڕێز (پ.د. سەنگەر محمد داود) مامۆستا لە بەشی یاسا ، و پێشکەش کردنی بەرێز (د. ماردین دڵنیا على) مامۆستا لە بەشى یاسا.
لە کۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ پێشکەش کرا بە بەڕێز (پ.ی.د. هادی مسلم) سەرۆکی پێشووی دەستەی بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی هەرێم.
بە چرکاندنى وینەى بە کۆمەڵ بۆ ئامەدەبووان کۆتاى هات بە سیمینارەکە.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر