

رۆژی سێشەمم ڕێکەوتی ٢٠١٩/٠٩/١٧ بەڕێز ڕاگری کۆلێژ ( پ.ی.د. کاوان اسماعیل ابراهیم ) بە ئامەدەبوونی بە ڕێزان ی.ڕاگر و سەرۆکی بەشی “یاسا”و بەشێک لە مامۆستا بەڕێزەکانی کۆلێژ ، هەستا بە کردنەوەی ئەو بەشەی تەرخان کرابوو لە کتێبخانەی کۆلێژی یاسا بۆ کتێبەکانی خوالێخۆشبوو پ.د. عبد الرحمن رحیم و خوالێخۆشبوو پ.د.سعدی اسماعیل بەرزنجی کە لە لایەن خانەوەدەکانیان پێشکەش کرابوو بۆ کتێبخانەی کۆلێژی یاسا،
لە دوای ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئەم بەشە تەرخان کراوە بەڕێز ڕاگری کۆلێژ وتەیەکی پێشکەش بە ئامەدەبوان کرد لە سەر مێژووی ئەو دوو پرۆفیسۆرە کە لە ڕۆژە سەختەکان هەوڵ و ماندبوزونێکی زۆریان داوە بۆ سەرخستن و پێشخستنی ئەم کۆلێژە، ئەوەی شاینەی باسە کۆی کتێبەکان ژمارەیان ١٩٠٠کتێبە.
دڵــشـاد مـــحــمـــد
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانـکــۆی سـەلاحـەددیـن / هـەولـێـر