

رۆژی دووشهممه رێكهوتی 2024-3-4 کاتژمێر 9:30 لە هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات ،
به ئامهدهبوونی بهڕێزان ( د. پشتیوان صادق ) وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی ، ( د. دیار عزهدین جهباری ) ڕاوێژکار لە وەزارەتی ئهوقاف و کاروباری ئاینی ، (د. عبد الله ملا وەیسی) سهرۆكی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، ( ئهندامانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ) ، ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به وهكالهت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( د.علي طه اكرم ) سهرۆك بهشى ياسا به وهكالهت ، ( پ.د. تاڤگه عباس البستانی ) بهرپرسی هۆبهی دڵنیایی جۆری و پهرهپێدانی پرۆگرامهكان ، ( د. دیاری مسعود خلیل ) پهرپرسی لێژنهیی دڵنیایی جۆری ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، بهشێك له بهڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
كۆلێژی یاسا / زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی زانایانی کوردستان دیدارێکی زانستی ئەنجامدرا بە ناونیشانی (کورستنان و مەزهەبی پێشەوا شافیعی خوێندنەوەیەکی فیقهی و یاسایی).
لەسەرتادا بە چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەست بە دیدارەکە کرا.
دوواتر پانێڵهكە دەستی پێکرد بە وەستان بۆ چەند ساتێك لە پێناو گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان.
لە پاشان ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بهڕێز راگری کۆلێژی یاسا (پ.د.حسین توفیق فیض الله) پێشکەشکرا، دوواتر ووتەی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی له لایهن بهڕێز (د.پشتیوان صادق) پێشکەشکرا ،
و لەدوای ئەمە ووتەی سەرۆکی یەکێتی زانیان لە لایەن بهڕێز (د. عبد الله ملا وەیسی) پێشكهش كرا.
لە دوای ئەمە دەست بە گفتوگۆی زانستی کرا چوار پانێل پێشکەشکرا و بەرێوەبەری پانێلەکان لە لایەن (پ.ی.د.محمد خالد مصطفى) بەرێوەبرا، بەم شێوەی خوارەوە:
پانێلی یەکەم لە لایەن بهڕێز ( پ.د. حسن خالد مصطفى موفتی ) پێشکەشکراو بە ناونیشانی (پەیڕەوی فیقهی و هۆکاری پەیوەست بوون بە پێشەوا شافعیی (رحمه الله).
تیشکی خستە سەر پێویستی پابەندبوون بە پەیرەوێکی فیقهی و بەدیارکردنی پەیرەوی مەزهەبی پێشەوا شافعی، لەبەر ئەوەی وەک شوناسێەکە بۆ میللەتی کورد نزیکەی هەزار ساڵ زیاترە کورد ئەم مەزهەبە پەیرەو دەکات کێشەی نەبوو، لەم سەردەم زۆر پێویستە بۆ سەقامگیری و پاراستنی یەکریزی دوورکەوتنەوە لە پەرتەوازەزی، ئەم رێکخستنە دەمارگیری نیە بۆ مەزهەبێک بەلکو بۆ رێکخستن پەیرەوی کردنی ئایینە بە شێوەیەکی دروست وسەردەمیانە بۆ راگرتنی پارسەنگی پێکەوە ژیان.
پانێلی دووەم لە لایەن بهڕێز (پ.ی.د.مغدید كريم طه) پێشکەشکرا بە ناونیشانی
(روونیکردەوە لە رووی کەسایەتی زانستی پێشەوا شافیعی کۆکەرەوەی هەموو مەزهەبەکانی فیقهی ئیسلامی)
چونکە لە لای محمد حسن الشیانی کە حەنەفیە قوتابی بوو و لە لای پێشەوا مالک قوتابی بووە و لەگەڵ پێشەوا ئەحەمەد هەم مامۆستا و هەم سودی لە زانستی وەرگرتووە، لە رووی مەنهەج کۆکەرەوەی هەر دوو رێبازی (الرأی) و (الحدیث) بووە، خاوەنی بیرۆکەی دانانی بنچینەکانی زانستی أصول الفقه و أصول الحدیث بوو ئەمەش لە پەرتووکەی رسالە بە روونی دیارە.
پانێلی سێیەم لەلایەن بهڕێز( پ.ی.د. حسن محمد إبراهيم البشدري ) بە ناونیشانی (حوکمی پابەندبوون بە مەزهەبێکی فیقهیەوە).
ئاماژەی بە حوکمی پابەندبوون بە مەزهەبی دیار کرد کە زانایان جیاوازیان هەیە لەم حوکمە، بەڵام زۆرینەی زانایان لەسەر ئەوەن کە دروست خۆ پەیویست کردن بە مەزهەبێک چونکە هەموو مرۆڤەکان توانا ئەوەیان نیە بەگەن بە پلەی ئیجتهاد ئیجتهاد بکە، و هەندێک لە زانایان بە واجبیان داناوە لە پاشان پەیدابوونی مەزهەب کە پابەند بەن بە مەزهەبێکی دیاریکراوە.
پانێلی چوارهم لەلایەن بهڕێز
( د. شاهۆ غفور احمد ) بەناونيشاني (ئازادی گرتنهبهری مهزههبگهرایی ئایینی له رێكخستنی یاساییدا).
لە پانێلەکەی باسی لە سێ تەوەری سەرەکی کرد یەکەم پێگەی ئایین لە دەستور روونی کردەوە کە لە چەند مادە پێگەی ئایینی ئیسلامی دیاریکردووە، لە تەوەری دووەم ئاماژەی بە ئازاد پەیرەوکردنی مەزهەبی کرد لە دەستوری،کە رێگایی داوە بە پەیرەوکردنی هەر مەزەهەبیک، و دستوری جیاکاری کردووە لە گرینگیدان بە عەتەبەکان کە ناوی بە راستەوخۆ هێناوە، و لە تەوەری سێیەم باسی لە گریمانی رێکخستنی مەزهەبێک و بە یاسا کردنی و پەیرەوکردنی.
لێژنەی ئامادەکاری دیدارەکە پێکهاتبوون لەم بەرێزانەی خوارەوە:-
1- پ.ی.د. محمد خالد مصطفى
2- د. عبد الله احمد شێرکاوەیی
3- د. حسن حمد امین خوشناو
دواتر ئامادەبووان بە پرسیارو سەرنج پانێڵەکەیان دەوڵەمەند کردو لەلایەن مامۆستایانی بەشدار لە پانێڵ وەڵام درانەوەو ، هەروەها لە کۆتاییدا بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە بەرێوەبەرو پانێڵیستەکان و لێژنەی ئامادەکار.