

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئە نجامدانی سیمینار
ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ( 3/2/2025) لە هۆڵی (پ.د. خالد سعید توفیق) بۆ سیمینارات ، بە ئامەدەبوونى بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگرى کۆلێژ ، بەشێک لە مامۆستایان و قوتابیانى کۆلێژ ، لێژنەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانى پرۆگرامەکان دوو سیمنارێكی ئەنجامدا بۆ بەڕێز(د.اکرم جبار ابراهیم) مامۆستا لە بەشى یاسا لە ژێر ناونیشانی:
١- (کوشتنى ئافرەت بە بیانووى شەرەف لە نێوان شەریعەت و یاسادا – قتل المراة غسلا للعار بين الشريعة القانون) لە کاتژمێر ١٠:٣٠ى بەیانى
2- (مادەى هۆشبەر و کاریگەرییە خراپەکانى لەسەر تاک و کۆمەڵگادا – المخدرات وتاثيرها السلبي على الفرد و المجتمع) لە کاتژمێر ١١ى بەیانى .
بەڕێز(د.اکرم جبار ابراهیم) مامۆستا لە بەشى یاسا زۆر بە جوانى سیمینارەکەی پێشکەش بە ئامەدەبووەکان کرد ، دواتر سیمینارەکە دەوڵەمەند کرا بە پێشنیار و پرسیارى ئامەدەبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر