

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
گەشتی زانستی
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەووتی 2024-11-12 گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیانی کۆلێژی یاسا قۆناغی پێنجەم گروپی B ئەنجام درا بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەڕێز ( پ. د. تاڤگە عباس بوستانی) و (م. ئەڤین محمود وەلی).
گەشتەکە زۆر بەسوود و پڕ زانیاری بوو ، قوتابیەکان ئاشنا بوون بە بەرێوەبەرایەتی ناوبراو و بەشەکانی و چۆنیەتی ڕاپەراندنی کارەکانیان و ڕۆلی بەرچاویان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی توندوتیژی خێزانی و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەیان.
لە کۆتایی گەشتەکەدا مامۆستایانی سەرپەشتیار و قوتابیان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی بەڕێزان (عەقیدی پۆلیس سەفین طاهر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان و کاک (کاروان) بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیەکە كرد بۆ پێشوازی کردنیان و ماندوبوونیان لەگەڵ قوتابیەکان و بەخشینی زانیاری بەسوود پێیان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر