

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی چه‌ند چاڵاكیه‌ك به بۆنه‌ی (یادكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو شه‌شه‌مین ساڵیادی دارشتنی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ)
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-12-8 كاتژمێر 10:30ی به‌یانی ، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ، (پ.ی.د. قاسام هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ، (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، (د.ئامانج علی قادر) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا ، ژمارێکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی یاسا، هۆبەی دڵنیای جۆری کۆلێژی یاسا به بۆنه‌ی (یادكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو شه‌شه‌مین ساڵیادی دارشتنی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ) كۆلێژی یاسا به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د.هێڤی أمجد حسن) هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی چه‌ند چاڵاكیه‌ك له ژێر ناونیشانی (هه‌فته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ) له هۆڵی (پ.د.خالد سعید) بۆ سیمینارات.
چاڵاكێهكان به‌م شێوەیەی خوارەوە بوون:
1- لە كاتژمێر (10:30) پێشكه‌شكردنی سیمنارێك به میوانداری كردنی به‌رپرسانی ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆڤ له یۆنامی به‌رێزان (ظفير عود الدين) و (زه‌یتۆ سیانی) له ژێر ناونیشانی ( رۆڵ و گرنگی یۆنامی له پاراستنی و چاودێری كردنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ) (Role And Importance of .the UNAMI / HRO in Protecting Human Rights In Iraq And Kurdistan Region)
2- كاتژمێر (11:00) ئه‌نجامدانی چالاكی له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك قوتابی (قۆناغی پێنجه‌م) (زەکەریا عبدالواحید مسعود، محمد کەمال حسن ، لۆزان سامی فاضل) به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه به مافه‌كانی مرۆڤ.
دواتر ئامه‌ده‌بووان پرسیار و پێشنیاری خۆیان ئاراسته‌ی پێشكه‌ش كارانی چالاكیهكان كرد.
له كۆتایدا سوپاس و ڕێزلێنان له لایه‌ن به‌ڕێز (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا پێشكه‌ش كرا به‌ڕێزان:
1- به‌ڕێز (ظفير عود الدين) به‌رپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ UNAMI له هه‌رێمی كوردستان
2- به‌ڕێز (زه‌یتۆ سیانی) جێگری به‌رپرسی ئۆفیسی مافی مرۆڤ UNAMI له هه‌رێمی كوردستان
3- به‌رێز (پ.ی.د.هێڤی أمجد حسن) مامۆستا له به‌شی یاسا و سه‌رپه‌ریشتیاری چالاكیهكان
دوواتر وینه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر