

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجامدانی چه‌ند چاڵاكیه‌ك به بۆنه‌ی (یادكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو شه‌شه‌مین ساڵیادی دارشتنی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ)
ڕۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-12-9 كاتژمێر 10:15ی به‌یانی ، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ ، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش ،(پ.د. نوزاد صدیق سلیمان) نوێنه‌ری مامۆستایان، (پ.د. تاڤگە عباس البستانی) بەرپرسی هۆبەی دڵنیای جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکان ، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، (د.ئامانج علی قادر) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا ، ژمارێکی لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی یاسا، هۆبەی دڵنیای جۆری کۆلێژی یاسا به بۆنه‌ی (یادكردنه‌وه‌ی حه‌فتاو شه‌شه‌مین ساڵیادی دارشتنی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ) كۆلێژی یاسا له دوومین رۆژ دا به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (پ.ی.د.هێڤی أمجد حسن) هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی چه‌ند چاڵاكیه‌ك له ژێر ناونیشانی (هه‌فته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ) له هۆڵی (پ.د.خالد سعید) بۆ سیمینارات، چه‌ند چاڵاكێه‌ك ئه‌نجام دران وبه‌م شێوەیەی خوارەوە::
1- کاتژمێر (10:15) سمینارێک پێشكه‌ش كرا بە ناونیشانی (رۆشه‌نبیری مافه‌كانی مرۆڤ) لەلایەن بەرێز (پ.د.كمال سعدی).
2- کاتژمێر (10:30) سمینارێک پێشكه‌ش كرا بە ناونیشانی (مافه‌كانی ئافره‌ت له ده‌ستور) لەلایەن بەرێز (پ.د.تاڤگه عباس البستانی).
3- كاتژمێر (11:00) ئه‌نجامدانی چالاكێك له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك قوتابی (قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م) هه‌ر یه‌ك (افراح فخري، موژدە سیامند، فاطمة عبدالله، ئاشنا شيرزاد) به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه به مافه‌كانی مرۆڤ.
دواتر ئامه‌ده‌بووان پرسیار و پێشنیاری خۆیان ئاراسته‌ی پێشكه‌ش كارانی چالاكیه‌كان كرد.
له كۆتایدا سوپاس و ڕێزلێنان له لایه‌ن به‌ڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا، (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان) نوێنه‌ری مامۆستایان،(پ.د. ڕزگار محمد قادر) مامۆستا له به‌شی یاسا، پێشكه‌ش كرا بۆ ژماره‌یه‌ك له قوتابیان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر