

لە درێژەی کار و چالاکیەکانمان لەژێر چاودێری یەکەی وەرزشی کۆلێژەکەمان لە ڕۆژی (دووشەممە) بەرواری 4/2/2019 کاتژمێر 10:30 لە یاریگای دەستکردی چالاکیە وەرزشیەکانی زانکۆی سەلاحەددین بە ئامادەبوونی هەڤاڵ(هەکار بەهرام شێروانی) بەرپرسی نوسینگەی زانکۆی سەلاحەدین/مرۆڤایەتیەکانی(ی.ق.ک) و (د. قاسم هاشم) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی یاسا و (پ.ی.د. تاڤگە عباس البستانی) سەرۆکی بەشی یاسا، کۆتاییمان هێنا بە خولێکی تۆپی پێی بچووک کراوە تایبەت بە کۆلێژی یاسا بۆ سەرجەم قۆناغ و گروپە جیاوازەکانی کۆلێژەکەمان.
یاری کۆتایی لەنێوان هەردوو تیپی (قۆناغی سێیەم/B+C) و (قۆناغی سێیەم/D) ئەنجامدرا و تێیدا (قۆناغی سێیەم/B+C) توانیان پلەی یەکەم لە خولەکە بەدەست بێنن و لە کۆتایی یاریەکەدا لەلایەن بەرپرسی نوسینگەی ز.سەلاحەدین/مرۆڤایەتیەکان و یاریدەری ڕاگر و سەرۆکی بەش و بەرپرسی نوسینگەی زانکۆی سەلاحەدین/مرۆڤەیەتیەکانی(ی.ق.ك) و بەرپرسی لیژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی وماموستاياني يه كه ي وه رزشي کۆلێژ خەڵات بەسەر هەردوو تیپی براوەی خولەکە و یاریزانان دابەشکرا.
باشترین یاریزان/ دلکۆڤان عبدالقادر عولا
باشترین گۆڵپارێز/ هاودەنگ خلیل محمد