

“د.علي طە اکرم ” سەرۆک بەشی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (Reformation of the Iraqi legal system by the Coalition Provisional Authority after 2003 as an attempt towards WTO affiliation) لە گۆڤارێکی ئیمپاکت فاکتەری سەر بە زانکۆی لەندەن بڵاوكردهوه .
گۆڤاری (Queen Marry Journal of Intellectual Property Law) سەر بەزانکۆی لەندەنه، شایانی باسە گۆڤاری ناوبراو تاکە گۆڤارە لە جیهان لە بواری یاسای خاوەنداریەتی هزری ئیندێکس بێت لە گۆڤارەکانی (Web of Science – Clarivate-SSCI) ، هەروەها گۆڤاری ناوبراو ئیندێکسە لە گۆڤارەکانی (Scopus)
توێژەر لە توێژینەوەکەیدا تیشکی خستۆتە سەر ئەو هەموارکردنەوە یاساییانە کە بەسەر یاسای عێراقی داهاتووە لەلایەن هێزی کاتی هاوپایمانان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە عێراق، لهگهل ئهوهشدا باسی لەوە کردووە تاچەند ئەو گۆرانکارییانە بوونەته هۆی کەمبوونەوە لەمپەر لەبەردەم ئەندامبوونی عێراق لە (ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیدا) ، ئەو هۆکارە یاسایانەش دەخاتە ڕوو کە تا ئێستا وایکردووە عێراق لە دەرەی سیستەمی ئابووری جیهانی بمێنێتەوە و نەبێتە ئەندام لە (ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی)، و پرۆسەی ئەندامبوونی بە سیستی بەرێوە بچێت، لە کۆتایدا دەرئەنجام و پێشنیارەکانی خۆی خستۆتەڕوو.
بۆ بینینی توێژینەوەکە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین – ههولێر.