

ئاگاداری
دوای ڕەزامەندی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز “پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین ” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، هەروەک پێشتر ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاری دابوو ڕێککەوتی ۱٥ ی ۱٠ ی ۲٠۲۳ دەستبکرێت بە خوێندنی باڵا ” دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا” .
بەهەموولایەک ڕادەگەیەنین زانکۆی سەلاحەدین لەسەر پلانی خۆی بەردەوامە و بەپێی خشتەی ساڵنامەی خوێندنی باڵا کە پێشتر ڕاگەیەندرابوو دەست بە خوێندن دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم ئەو قوتابییانەی کە لە ڕاوندی دووەم ناویان گەڕاوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە دەست دەکەن بەخوێندن و لەگەڵ کۆرسی خوێندن پێویستە مامەڵەکانییان تەواو بکەن و دواکاتیش ۲٥ ی مانگە بۆ وەرگرتنی مامەڵە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر