

سەنتەری نۆرینگەی یاسایی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ( د. یونس عثمان علي ) و بەهاوکاری لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژ و بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی بەش لە کۆلێژی یاسا – زانکۆی سەلاحەددین ، له به‌رده‌وامی خولی (توێژینەوەی زانستی سەرچاوەی داهێنانە) كه بۆ مامۆستایان و قوتابیانی ماستەر ودکتۆرا ئه‌نجامی ئه‌دا ، و لە چوارچێوەیی خوله‌كه، ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 14/2/2024 كات ژمێر 10:30ی به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات.
به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( د.محمد کاکە الله ) بڕیاردەرى بەش ، ( پ.د.تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( د. یونس عثمان علي ) سه‌رۆكی نۆرینگه‌ی یاسایی و سكرتێری گۆڤاری زانكۆ بۆ یاسا و ڕامیاری ، ( د. دیاری مسعود ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، ( م. رۆشنا اكرم سعد ) به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆمار ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، ( عبدالكریم حاتم ) به‌رپرسی لێژنه‌یی نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كۆلێژ ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
لە حه‌فته‌ی دووه‌می خولەکە وله ته‌وه‌ری دووه‌می دا، سمینارێكى ئه‌نجام دا بۆ به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فيض الله ) ڕاگری كۆلێژی یاسا به وه‌كاله‌ت بە ناونیشانی ( ته‌كنیكه‌كانی نووسینی پێشه‌كی وده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینەوه ).
سه‌ره‌تایی سیمیناره‌كە دەستی پێ‌کرد بە وەستان بۆ چەند ساتێك لە پێناو گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان.
پاشان سیمیناره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بە ئامەدەبووان.
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان.
سیمیناره‌كه كۆتایی هات به چركاندنی وێنه‌یی به كۆمه‌ڵ بۆ ئامه‌ده‌بووان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه خولەکە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستای کۆلێژى یاسا – زانکۆى سەلاحەدین-هه‌ولێر و دەرەوەى کۆلێژ بەڕێوەدەچێت.