

ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 28/2/2024 كات ژمێر 9:30 به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات.
به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ، ی.ڕاگر، ( د.علي طه اكرم ) سه‌رۆك به‌شى ياسا به وه‌كاله‌ت ، ( د. محمد كاكه الله ) بڕیاده‌ری به‌ش ، ( پ.د.تاڤگه عباس البستانی ) به‌رپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان ، ( د. دیاری مسعود خلیل ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ، ( م.ى. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسى هۆبەى خوێندنى باڵا ، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
سیمیناریك ده‌رباره‌ى ئه‌رك و چالاكيه‌كانى كۆميته‌ى نێونه‌ته‌وه‌يي خاچى سوور پێشكه‌ش كرا له ژێر ناونيشانى (پێشه‌كيه‌ك ده‌رباره‌ى ياساى مرۆيى نێونه‌ته‌وه‌يى و پۆلينكردنى ناكۆكى چه‌كدارى) له لايه‌ن به‌ڕێز (د.سه‌نه‌ر طه) ڕاوێژكارى ياسايى كۆميته‌ى نێونه‌ته‌وه‌يى خاچي سوور له عێراق، و به‌ڕێز (ئه‌ڤين ياسين) به‌رپرسى بڵاوكردنه‌وه و ڕاگه‌ياندن له كۆميته‌ى نێونه‌ته‌وه‌يى خاچى سوور له هه‌رێمى كوردستان .
سه‌ره‌تایی سیمیناره‌كە دەستی پێ‌کرد بە وەستان بۆ چەند ساتێك لە پێناو گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری خوازی کوردستان.
دوواتر سیمیناره‌كه له لایه‌ن به‌ڕێزان ( د.سه‌نه‌ر طه ، خاتوو ئه‌ڤين ياسين ) به شێوه‌یه‌كی زۆر باش پێشكه‌ش كرا بە ئامەدەبووان.
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان.
له كۆتایی دا سوپاس ڕێزلێنان به ناویی ڕاگرایه‌تی كۆلێژی یاسا له لایه‌ن به‌ڕێز ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر پێشكه‌ش كرا به به‌ڕێزان ( د.سه‌نه‌ر طه ، خاتوو ئه‌ڤين ياسين ) .
جێگای ئاماژه پێكردنه له میانی سیمیناره‌كه به‌ڕێزان ( د.سه‌نه‌ر طه ، خاتوو ئه‌ڤين ياسين ) كۆمه‌ڵێك كتێب و بڵاوكراووه‌كانی ڕێخراویی كۆميته‌ى نێونه‌ته‌وه‌يي خاچى سوور پێشكه‌ش به كتێبخانه‌یی كۆلێژی یاسایان كرد .