

ڕۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 6/3/2024 كات ژمێر 10:30ی به‌یانی له هۆڵی پ.د. خالد سعید توفیق بۆ سیمینارات.
به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان ( پ.د. حسین توفیق فیض الله ) ڕاگری كۆلێژ به وه‌كاله‌ت ، ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( پ.د. ڕزگار محمد قادر ) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری زانكۆ بۆ یاساورامیاری ، ( پ.د. سرهنگ حمید البرزنجی ) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری مافی مرۆڤ ، ( د. سۆلاف كاكه‌یی ) نوێنه‌ری مامۆستایان ، ( د. دیاری مسعود خلیل ) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری كۆلێژ، ( م.ی. کفاح حمید سلطان ) بەرپرسی هۆبەی خوێندنی باڵا، به‌شێك له به‌ڕێزان مامۆستايان و قوتابیانی كۆلێژ.
سیمینارێك ئه‌نجام درا له لايه‌ن به‌ڕێزان (پ.د.نوزاد صديق) و (د.سه‌ركه‌وت سليمان) له ژێر ناونيشانى (ره‌مه‌زان مانگى نوێ بوونه‌وه و خاوێن بوونه‌وه) .
سیمیناره‌كه ده‌ستی پێكرد به خوێندنه‌وه‌یی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پێرۆز له لایه‌ن به‌ڕیز (پ.د.نوزاد صديق سلیمان) .
دواتر سیمیناره‌كه به‌رده‌وام بوو و تيايدا مامۆستايانى به‌ڕێز ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌يان خسته‌روو له (3) ته‌وه‌ردا:
1- (پ.د.نوزاد صديق سلیمان): باسی حيكمه‌ت وفه‌لسه‌فه‌ی ره‌مه‌زان كه (تتقون ، تشكرون ، يرشدون)،، وه تقوى بريتية له (العمل بالتنزيل والقناعة بالقليل والاستعداد ليوم الرحيل) ، وه باسی ئه‌ركه‌كانمان له‌ره‌مه‌زان كه بريتی بوو له دووجور خه‌تمی قورئان ، وه مانگی ره‌مه‌زان پێويستى به مراقبه نيه ، وه‌مانگی پاك بوونه‌وه‌يه ، وه چاره‌سه‌ری روحيه وئاگابوونه له‌هه‌ژار.
وه پێويسته هه‌ڵه‌كانمان چاك بكه‌ينه‌وه و ئاشت ببينهوه ،هه‌موو ڕۆژێك دوعايه‌ك بكه‌ين ، وه له لايه‌نی ته‌ندروستی شه‌وان بۆ نووستنه و بۆعيبادهته .ئاگامان له مهعيدهمان بێت وتراويح بكه‌ين زه‌كات به‌ده‌ستی خۆمان بده‌ين ، له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی چه‌ندين خاڵی گرنك وپێویست وبه‌سوود كه‌بووه جێگای خوشحالی ئاماده‌بووان له ماموستاو قوتابيان.
2- (پ.د.حسين توفيق فيض الله) ڕاگری كۆلێژ ووتهيهكی به‌نرخی پێشكه‌ش كرد: تيايدا روولی پێغه‌مبه‌رمان كه انه لعلى خلق عظيم ، وه‌گرنگه به‌ره‌وشت بسه‌لمێنن ته‌نها نوێژ وبێ بوونی ره‌وشتی به‌رز سوودی نيه.
3- (د.سركوت سليمان) باسی په‌يوه‌ندی نێوان شه‌ريعه‌ت و ياسای كرد كه ته‌واوكه‌ری يه‌كترن . وه زانسته‌كان ته‌واوكه‌ری يه‌كترن بهههموويان خزمه‌ت به مرۆڤ ده‌كه‌ن وه ره‌فتاری مرۆڤ چاك ده‌كه‌ن.
سیمیناره‌کە ده‌وڵه‌مه‌ند كرا به راو بۆچون و پرسيارى ئامه‌ده‌بوان .