

رۆژى دووشهممه ڕێكهوتی 29/1/2024 كاتژمێر10:30ی am له گۆڕەپانى کۆلێژى پەروەردەی جەستەیى و زانستە وەرزشیەکان، به ئامهدهبوونی بهڕێزان ( پ.ی.د. قاسم هاشم محمود ) ی.ڕاگر ، ( امیر خورشید شێخانى ) بەرپرسى هۆبەیی سەرچاوە مرۆییەکان ، ( عبدالکریم حاتم ) بەرپرسى لیژنەیى نوێنەرایەتى قوتابیانى کۆلێژى یاسا، بهشێك له قوتابیانی كۆلێژ.
بەسەرپەریشتى لیژنەیى نوێنەرایەتى قوتابیانى کۆلێژى یاسا و بە هەماهەنگى لە گەڵ ڕاگرایەتى کۆلێژ و سەرۆکایەتى بەش و بەرپرسى هۆبەى سەرچاوە مرۆییەکانی کۆلێژ.
خوولى تۆپى پێى بچووک بۆ قوتابیانى کۆلێژى یاسا دەستى پێکرد .
یاریەکە لە نێوان گرووپی D قۆناغی دووەم و گرووپی A قۆناغی سێیەم بوو .
لە کۆتایی دا گرووپی A قۆناغی سێیەم سەرکەووت بە لێدانی یەکلاکەرەوە .