

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئەنجام دانی سیمینار
ڕۆژی سێشه‌ممه رێكه‌ووتی 2024-11-19 كاتژمێر 11ی am ، بە ئامەدەبونی بەڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود)ی.ڕاگر، (د.علی طه اكرم) سەرۆک بەش، (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان ) نوێنه‌ری مامۆستایان ، (پ.د. تاڤگه عباس البستانی) بەرپرسی هۆبه‌ی دڵنیای جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان، (د.ئامانج علی قادر) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا، (د.دیاری مسعود خلیل) به‌رپرسی لێژنه‌ی دڵنیای جۆری ،(د. رۆشنا اكرم سعد) به‌رپرسی هۆبه‌ی تۆمار، به‌شێك لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژ.
هۆبه‌ی دڵنایی جۆری و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كان، سمینارێکی ئەنجام دا بۆ بەرێز (م.ی. حسن ئه‌مین محمد ئه‌مین) مامۆستا له به‌شی یاسا بەناونیشانی (ڕه‌هه‌نده‌كانی سه‌رژمێری و گرنگی له گه‌شه‌كردن و كارگێری له سه‌ر گۆڕینی دیموغرافی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك نموونه) لە هۆلی پ.د.خالد سعید بۆ سیمینارات.
له سه‌ره‌تای سیمینارەکە دا بەرێز (م.ی. حسن ئه‌مین محمد ئه‌مین) مامۆستا له به‌شی یاسا زۆر به جوانی باسی بابه‌ته‌ی سیمیناره‌كه‌ی بۆ ئامه‌ده‌بووان كرد و گرنگی ئه‌م سه‌رژمێری بۆ شاری كه‌ركوك به تایبه‌تی و هه‌رێمی كوردستان به گشتی.
وله كۆتایی سیمیناره‌كه دا پرسیار و پێشنیار ئاراسته‌ی به‌ڕێز پیشكه‌ش كاری سیمیناره‌كه كرا.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر