

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
سهردانی شاندێكی هاوبەشی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستەسیاسییەکان و دار بیت الحكمة / زانكۆی بغداد بۆ كۆلێژی یاسا
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەووتی 2024-11-28 بەڕێز (پ.د. بختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلێژی یاسا لە ئۆفیسی تایبەتی خۆی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ، ی.ڕاگر، (د. علي طه اكرم) سەرۆک بەش ، (امیر خورشید شێخانی) بەڕێوەبەری هۆبەی سەرچاوە مرۆییەکان ، (دڵشاد محمد رحمن) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا.
پێشوازی کرد لە شاندێکی هاوبەشی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستەسیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و بیت الحکمة / زانکۆی بغداد و شاندە هاوبەشەکە پێک هاتبوو لە بەڕێزان:
1- پ.ی.د. هیوا مجید ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان-زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر
2- پ.ی.د. امین فرج شریف بەرپرسی سەنتەری سیاسی و ستراتیجی کۆلێژی زانستە سیاسییەکان
3- پ.ی.د. موفق عادل عمر سەرۆکی بەشی سیستەمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتی
4- د. بیستون عمر نوری سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەولەتییەکان و دیبلۆماسی
5- د. شاخەوان محمد صالح بەرپرسی یەکەی خوێندنی باڵا
6- پ.د. علی هادی عطية ئەندامی دەستەی ئەمیندارانی بیت الحکمة و ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی بغداد
7- پ.د. عامر حسن فیاض ڕاوێژکار لە بیت الحکمة
8- پ.د. خمیس حازم والي
9- پ.د. خالد عبدالاله عبدالستار سەرۆکی لێژنەی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق
10- م. علی سعید بڕیاردەری بەشی لێکۆلینەوەی سیاسی و ستراتیجی لە بیت الحکمة
11- م. نبیل
و لەم دیدارە گفتووگۆ کرا دەربارەی هەماهەنگی زانستی لە نێوان کۆلێژی یاسا و کۆلێژی زانستەسیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و بیت الحکمة / زانكؤى بغداد دهربارهى بەستنی کۆنفرانس وورکشۆب ی هاوبەش و پتەووکردنی پەیوەندیەکانی لە نێواندییان.
له كۆتای سهردانهكهدا وێنهی به كۆمهڵ چركاندرا بۆ ئامهدهبووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر