

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
” دیداری زەڵمی ”
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024-12-1، له یادی سه‌د ساڵه‌ی چرای زانست (پ.د. موسته‌فا زه‌ڵمی) و بەئامادەبوونی بەڕێزان (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، (فاضل ميرانى) سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك ، (د.پشتیوان صادق) وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هه‌ولێر ، (پ.د. بەختیار صابر بایز) ڕاگری کۆلیژی یاسا، (د. علی طه اكرم) سەرۆکی بەشی یاسا ، (پ.د. نوزاد صدیق سلیمان) نوێنەری مامۆستایانی کۆلێژ ، (دڵشاد محمد رحمن) بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا، ( محمد زکریا عزیز) بەرپرسی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژ ، ژماریەک لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی یاسا و به بەژداری ژمارێكی زۆر له به‌ڕێزان زانایانی ئاینی و ئەکادیمی و توێژەران بەژداریان کرد لە ” دیداری زەڵمی “.
دیداره‌كه ده‌ستی پێكرد به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان .
دوواتر چه‌ند وتارێك خوێندرانه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان :
1- نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2- پ.د. عباس شومان نوێنه‌ری زانكۆی ئه‌زهه‌ر
3- پ.د. محمد شریف سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی هزری ئیسلامی
4- د. پشتیوان صادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
5- د.عبدالله سعید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان
6- بناماڵه‌ی پ.د.زه‌ڵمی مه‌سعود موسته‌فا زه‌ڵمی
7- وتاری میوانی دیدار د. بشیر خلیل حداد
دیداره‌كه پێك هاتبوو له 2 پانێڵ و به‌م شێوه‌یی خواره‌وه:
پانێڵی یه‌كه‌م:
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ: پ.د. ادریس قادر باڵه‌ك
1- پ.د. عوسمان هه‌ڵبجه‌یی تێهه‌ڵكێشكردنی ڕه‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخ له دیدگای فیقهی لای زه‌ڵمی
2- پ.ی.د. ڕۆژان دزه‌یی ڕۆڵی كارای زه‌ڵمی له به‌ره‌وپێشبردنی یاساكان له هه‌رێمی كوردستان
3- پ.د. فاروق عبدالله بنه‌مای ئیجتیهاد له پرسه گۆڕاوه‌كان لای زه‌ڵمی
وتاری میوانی دیدار پ.ی.د. بشری كه‌سنه‌زانی
پانێڵی دووه‌م:
به‌ڕێوه‌به‌ری پانێڵ: پ.ی.د. اسماعیل ابا بكر
1- پ.د. سه‌باح به‌رزنجی ڕه‌هه‌ندی ڕه‌خنه‌ی فیكری لای زه‌ڵمی
2- م. بلال كه‌یوانی چه‌مكی مرۆڤبوون و لێبرده‌یی لای زه‌ڵمی
3- د.الاء باقی زه‌ڵمی و پرسی ئافره‌ت
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا بڕوانامه دابه‌شكرا بۆ به‌ژداربووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر