

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
ئه‌نجام دانی چالاکی دادگای گریمانەیی
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2024-11-14 كاتژمێر 9:30ی am به ئامه‌ده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. بخت‌یار صابر بایز) ڕاگری كۆلێژ، (پ.ی.د. قاسم هاشم محمود) ی.ڕاگر، (د. علی طه اكرم) سه‌رۆك به‌ش، (د.ئامانج علی قادر) به‌رپرسی هۆبه‌ی خوێندنی باڵا، ژمارێكی زۆر له مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی یاسا ، چالاکی دادگای گریمانەیی لە لایەن قوتابیانی قۆناغی (دووەم) و (سێیەم ) لە هۆلی (پ.د. خالد سعید) بۆ سیمینارات ئەنجام درا بە سەرپەرشتی بەڕێز (د.هێڤی حسن رمضان) مامۆستا له به‌شی یاسا.
سه‌ره‌تای چالاكیه‌كه ده‌ستی پێكرد به دهقیكهیهك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕیگای ڕزگاری خاكی كوردستان.
دواتر ستافی چالاکی دادگای گریمانەیی كه پێك هاتبوو له قوتابیانی قۆناغی (دووەم) و (سێیەم ) توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و ڕێك و پێك دادگای گریمانەیی پێشكه‌ش و نمایش كه‌ن بۆ ئامه‌ده‌بووان كه بووه جێ سه‌رنج و ده‌ست خۆشی به‌ڕێزان ڕاگری كۆلێژ، ی.ڕاگر، سه‌رۆك به‌ش و گشت مامۆستایان و قوتابیانی ئامه‌ده‌بوو .
له كۆتای دا وێنه‌ی به كۆمه‌ڵ چركاندرا بۆ ئامه‌ده‌بووان.
دڵشاد محمد رحمن
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژی یاسا
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر